مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی كەمال دۆڵەپەموویی دەكات

ھاوبەشی خەمتانین


بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو كەمال دۆڵەپەموویی

خەمبار بووین بە بیستنی ھەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دەڤەری شارباژێڕ، نووسەر و كادیری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول (كەمال حاجی ئەحمەد) ناسراو بە (كەمال دۆڵەپەموویی).

بەم بۆنە خەمناكەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و سەرجەم كەسوكار و دۆست و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردووش بە بەھەشتی بەرین شادبكات.

 

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان