ڤیدیۆ.. وته‌بێژی سوپای لیبیا: توركیا كاروانێكی نوێی خۆفرۆشانی سووری بۆ شاری میسراته‌ی لیبیا ده‌گوازێته‌وه‌

پێشێل كردنێكی ئاشكرای داواكارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌

لیوا ئه‌حمه‌د مسماری،وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌ عه‌ره‌بییه‌كانی لیبیا رایگه‌یاند: له‌نێو یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌كانی كۆمپانیایه‌كی ئه‌فریقی- لیبی، توركیا كاروانێكی نوێی خۆفرۆشانی سووری بۆ شاری میسراته‌ی لیبیا ده‌گوازێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها مسماری ده‌ڵێت: ئه‌م كاره‌ی توركیا، پێشێل كردنێكی ئاشكرای داواكارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ له‌هه‌مبه‌ر هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست.

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌ عه‌ره‌بییه‌كانی لیبیا ده‌شڵێت: توركیا پاڵپشتی له‌تیرۆرو تاوان له‌ لیبیا ده‌كات و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات خه‌ونه‌كانی له‌ رێگای كۆنترۆڵكردنی هه‌رێمی لیبیای جوگرافی بێنێته‌ دی و سه‌روه‌ت سامانه‌كه‌ی بۆخۆی ببات.

 

88

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار