هیند و چین هێز له‌سه‌ر سنوور كۆده‌كه‌نه‌وه‌

سه‌ره‌ڕای هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ له‌نێوان هه‌ردوولادا

به‌گوێره‌ی پێگه‌ی فۆربس سه‌ره‌ڕای هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ له‌نێوان چین و هیند له‌سه‌ر چیای هیمالایای جێناكۆك، به‌ڵام ئاماده‌كاری سه‌ربازی له‌نێوان هه‌ردوولادا درێژه‌ی هه‌یه‌،هیند تانكی تی 90 ی دروستكراوی رووسیا بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی چین له‌ناوچه‌ی لاداخ-ی سنووری بڵاوپێكردووه‌.

هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك له‌ سوپای هیند به‌ رۆژنامه‌ی هیندستان تایمز-یان راگه‌یاندووه‌، چین نزیكه‌ی 50 هه‌زار سه‌ربازی له‌ ئه‌كسای تچین بڵاوه‌پێكردووه‌ و سوپای هیندیش بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ 12 تانكی هه‌ڵدانی رۆكێت و تانكی گوێزه‌ره‌وه‌و هێزێكی ته‌واو و لیوایه‌ك كه‌ له‌ 4000 سه‌رباز پێك هاتوون،له‌ ده‌وڵه‌ت بێك ئه‌وله‌دی بۆ رێگریكردن له‌هه‌ر دوژمنكارییه‌كی چین، بڵاوه‌ پێكردووه‌.

هاوكات چین ژماره‌یه‌ك تانكی له‌سه‌ر سنووری هیند بڵاوه‌پێكردووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار