ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھان 19 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

لە سەرتاسەری جیھاندا

لە جیھان ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گه‌یشتە، ١٩ ملیۆن و ٦١٤ كه‌س.


ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جیھان، ١٩ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.

بەپێی‌ ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ زانیارییەکانی پشت به‌ ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، ١٩ ملیۆن و ٦١٤ كه‌س.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا بە تۆمارکردنی چوار ملیۆن و ٩٧٣ هه‌زار و ٧٤١ حاڵه‌تی تووشبوون زۆرترین ژمارەی تووشبوونی بەو پەتا جیهانییە تۆمارکردووە.

دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی‌ په‌تای کۆرۆنایان تیادایە:

''بەڕازيل دوو ملیۆن و ٨٦٢ هەزار و ٧٦١ حاڵه‌ت، هيندستان یه‌ك ملیۆن و ٩٦٧ هەزار و ٧٠٠ حاڵه‌ت، رووسيا ٨٧١ هەزار و ٨٩٤ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا ٥٢٩ هەزار و ٨٧٧ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٤٥٦ هەزار و ١٠٠ حاڵه‌ت، پێرو ٤٤٧ هەزار و ٦٢٤ حاڵه‌ت، چیلی ٣٦٤ هەزار و ٧٢٣ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٣٥٢ هەزار و ٨٤٧ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٣٤٥ هەزار و ٧١٤ حاڵه‌ت، ئێران ٣١٧ هەزار و ٤٨٣ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٣٠٧ هەزار و ١٨٤ حاڵه‌ت، سعوودیه‌ ٢٨٢ هەزار و ٨٢٤ حاڵه‌ت، پاكستان ٢٨١ هەزار و ٨٦٣ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٢٤٩ هەزار و ٨٦٣ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا ٢٤٨ هەزار و ٨٠٣ حاڵه‌ت و توركیا ٢٣٦ هەزار و ١١٢ حاڵه‌ت''.

هەروەها ریزبەندی ئەو وڵاتانەی ١٠٠ هەزار تووشبووی پەتاکەیان تۆمارکردووە بەم شێوەیەیە:

''ئه‌رجه‌نتین ٢٢٠ هەزار ٦٨٢ حاڵه‌ت، ئەڵمانيا ٢١٤ هەزار و ١٠٤ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ١٩٤ هەزار و ٢٩ حاڵه‌ت، عێراق ١٣٧ هەزار و ٥٥٦ حاڵه‌ت، فلیپین ١١٩ هەزار و ٤٦٠ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ١١٨ هەزار و ٧٥٣ حاڵه‌ت، كه‌نه‌دا ١١٨ هەزار و ١٨٧ حاڵه‌ت و قه‌ته‌ر ١١١ هەزار و ٨٠٥ حاڵه‌ت''.

پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ چین سه‌ری هه‌ڵدا، تا ئێستا بەزیاتر لە‌ ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

لە کاتێکدا ژماره‌ی ئەو كەسانەى بەهۆى تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ لە سەرانسەرى جيهان گيانيان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٧١١ هەزار و ٦٢٢ كەس، ١٢ مليۆن و ١٨٨ هەزار و ٢٩٥ تووشبووى په‌تاكه‌ چاكبوونەتەوە و لەئێستادا، شەش مليۆن و ١٠٠ هەزار و ٤٩٣ تووشبووی پەتاکە چارەسەر وه‌رده‌گرن.