دواى5 مانگ ئه‌مرۆ یارییه‌كانى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا دەستپێدەکاتەوە

خشته‌و كاتى یارییه‌كانی ئه‌مرۆ بزانه‌


ئه‌مرۆ هه‌ینى 7 ى 8 ى 2020 ، یارییه‌كانى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا  دەستپێدەکاتەوە و مانچستەر سیتى میواندارى ڕیاڵ مەدرید دەکات و یۆڤانتۆس و لیۆنیش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.


دواى نزیکەى 5 مانگ لە ڕاگیرانى یارییەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە ئه‌مرۆ هه‌ینى یارییه‌كانی گه‌رانه‌وه‌ له‌قۆناغی 16 ى خوله‌كه‌ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

له‌كاتژمێر 10 ى شه‌ودا به‌كاتى هه‌ولێر  مانچستەر سیتى لە یاریگاى ئیتحاد میواندارى ڕیاڵ مەدرید دەکات 

له‌هه‌مان كاتى ئاماژه‌ پێكراودا  یۆڤانتۆس و ئۆڵیمپیک لیۆنیش لە یاریگاى ئەلیانز ستادیۆم ڕووبەڕوووى یەکدەبنەوە.

لە یارى چووندا مانچسته‌ر به‌دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ریال مه‌دریدا تۆمار كردبوو ،  یۆڤانتیسیش به‌گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر به‌لیۆن دۆرا بوو