به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی م. ئه‌حمه‌د عه‌زیز و وه‌رزشوانانى كوردستان ده‌کات

خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین

له‌په‌یامێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش به‌بۆنه‌ى كۆچى دوای وه‌رزشوان و ناوبژیوانى پێشووی كوردستان عێراق م. ئه‌حمه‌د عه‌زیز كه‌به‌هۆی رووداوی هاتووچۆ خۆی و خێزانى و منداله‌كه‌ی گیانى له‌ده‌ستدا سه‌ره‌خۆشى له‌خانه‌واده‌ و وه‌رزشوانانى  كوردستان ده‌كات 

ده‌قی په‌یامی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش: 

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌خانه‌واده‌ی م. ئه‌حمه‌د عه‌زیز و وه‌رزشوانانی كوردستان 

به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانى م. ئه‌حمه‌د عه‌زیز وه‌رزشوان و ناوبژیوانى پێشووی كوردستان و عێراق مان پێگه‌یشت ، به‌داخه‌وه‌ كه‌له‌رووداوێكى هاتووچۆدا  نیوه‌رۆی رۆژی هه‌ینى 7 ى 8 ى 2020 له‌رێگای هه‌ولێر - كۆیه‌ خۆی و هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا 

سه‌ره‌خۆشیمان بۆ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌یان و وه‌رزشوانانى كوردستان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین


له‌ خودای گه‌وره داواکارین خوالێخۆشبووان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتیان شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش 
7 ى 8 ى 2020 
هه‌ولێر