ڤیدیۆ ... یۆڤانتۆس سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر لیۆن تۆماركرد و به‌ڵام له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كان ماڵئاوایی كرد

له‌قۆناغى 16

له‌یاری گه‌رانه‌وه‌ له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، شه‌وی رابردوو  یۆڤانتۆس لە یاریگاى ئەلیانز ستادیۆم میواندارى لیۆنی فه‌ره‌نسی كرد و   به‌دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك براوه‌ی یارییه‌كه‌ بوو  و به‌لام سه‌ركه‌وتنى بۆ قۆناغی هه‌شت له‌ده‌ستدا


دوو گۆله‌كه‌ى یۆڤانتۆس له‌رێگای رۆناڵدۆ له‌خوله‌كه‌كانى 43 ، 60 دا تۆماركران ، تاكه‌ گۆلی لیۆنیش له‌خوله‌كه‌ 12 له‌لایه‌ن ممفیس دیپایه‌وه‌ تۆماركرا

بەم ئه‌نجامه‌ش  یۆڤانتۆس بە ئەنجامى هەردوو یارى چوون و گەڕانەوە، کە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەکسانبوون، ماڵئاوایى لە خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا كرد  و  لیۆنیش سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی هه‌شت