كه‌سانێك شه‌قامه‌ گشتیيه‌كان بۆ مه‌ی خواردنه‌وه‌ و نێرگه‌له‌كێشان به‌كارده‌هێنن

پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا هه‌ڵسان به‌ چۆڵكردنی چه‌ند شه‌قامێك

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی شاری هه‌ولێر برِیاریدا شوێنه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه‌و كافتریاكانی نێرگه‌له‌كێشان بۆ خۆپاراستن له‌و په‌تایه‌ دابخرێن، به‌ڵام كه‌سانێك شه‌قامه‌ گشتیه‌كان بۆ مه‌ی خواردنه‌وه‌ و نێرگه‌له‌كێشان به‌كارده‌هێنن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ شه‌وی رابردوو به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا هه‌ڵسان به‌ چۆڵكردنی شه‌قامه‌ گشتیه‌كان به‌ تایبه‌تی 108ی عه‌نكاوه‌ كه‌ هاووڵاتیان له‌م شوێنانه‌دا بۆ مه‌ی خواردنه‌وه‌ و نێرگه‌له‌كێشان به‌كاریان ده‌هێنا .

12