روحانی: ئه‌گه‌ر تاران رێگه‌ی به‌سه‌دام دا بووایه‌ سعوودیه‌و ئیمارات و قه‌ته‌ری داگیر ده‌كرد

له‌كاتی هێرشكرنه‌ سه‌ر كوه‌یت ئه‌مه‌مان سه‌ڵماندووه

حه‌سه‌ن روحانی،سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر تاران له‌كاتی جه‌نگدا، گڵۆپی سه‌وزی بۆ سه‌دام حوسێن،سه‌رۆكی كۆچكردووی عێراق هه‌ڵكرایه‌،ئه‌وا سعوودیه‌و ئیمارات و قه‌ته‌رو هه‌موو كه‌نداوی عه‌ره‌بی داگیر ده‌كرد.

روحانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی وڵاتانی كه‌نداو كردوو گوتی: ئێران له‌گه‌ڵ ئێوه‌ وه‌ستاوه‌و له‌كاتی هێرشی سه‌دام حوسێن بۆ سه‌ر كوه‌یت ئه‌مه‌مان سه‌ڵماندووه‌و یه‌كه‌م كه‌س بووین كه‌ هێرشه‌كه‌مان سه‌ركۆنه‌ كرد.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌هه‌ندێك وڵاتانی دراوسێ ده‌ڵێین: هێزی چه‌كداری ئێران له‌دژی ئه‌وان به‌كارنایه‌ت و هه‌روه‌ها پێیان ده‌ڵێم: هێزی به‌رگری ئێران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ناوچه‌كه‌یه‌و چه‌كه‌كانمان بۆ به‌رگریكردن له‌هه‌ر دوژمنكارییه‌كی بێگانه‌یه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار