ئه‌مریكا: یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان لە عێراق و سوریا دەمێننەوە

ئاستی بوونی هێزەکان لە مانگەکانی داهاتوو كه‌م ده‌بێته‌وه‌

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: هێزەکانیان بۆ ماوەیەکی دژێر لە عێراق و سوریا دەمێننەوە .

جه‌نه‌راڵ كینیس ماکێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)، ئاماژەی بەوەکرد، یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئەمەریکا و ناتۆ بۆ ماوەیەکی درێژ لە عێراق و سوریا دەمێننەوە بۆ روبەڕووبوونەوەی هه‌ژموونی ئێران لە ناوچەکە.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ گوتیشی: ئاستی بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا لە مانگەکانی داهاتوو كه‌م ده‌بێته‌وه‌، بەڵام هێشتا فەرمانی وەرنەگرتووە بۆ کشانەوەی هێزەکان.

جه‌نه‌راڵ كینیس ماکێنزی ده‌ڵێت: (5200) سەربازی ئەمەریکا بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش و تێكشكاندنی كرده‌ تیرۆریسته‌كان ماونه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا راهێنان به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن.