39 چەكداری داعش ده‌ستگیركران

لەكاتی پەڕینەوەیان لە سوریاوە بۆ نێو خاكی عێراق

سوپای عێراق ده‌ستگیركردنی 39 چەكداری داعش لەكاتی پەرینەوەیان لە سوریاوە بۆ نێو خاكی عێراق، راگه‌یاند.

ئەمڕۆ هەینی میدیاكانی عیراق لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردەوە 39 چەكداری داعش لەكاتی پەرینەوەیان لە سوریاوە بۆ نێو خاكی عێراق، ده‌ستگیركراون.

ده‌شڵێت: ئەو چەكدارانەی ڕێكخراوی داعش، لە كاتی هەوڵی پەڕینەوەیاندا بوو لە سنورەكانی سوریاوە بۆ نێوخاكی عیراق.