کارکردن لە پڕۆژەی چاککردنەوەی قیری ڕێگای (چوارتا - زەلان) بەردەوامە


لەچوارچێوەی کارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، کارکردن لە پڕۆژەی چاککردنەوەی قیری ڕێگای (چوارتا - زەلان) بەردەوامە.

لە رۆژی ٢٠٢٠/٨/١٥ دەست بە کارکردن لە پڕۆژەکە کراوەو درێژییەکەی ١٥کم و بڕی 69,834,500  دیناری بۆ تەرخان کراوەو لە ماوەی ٦٠ رۆژدا تەواو دەکرێت، تائێستاش رێژەی لە ٢٠٪‏ پڕۆژەکە ئەنجامدراوە، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانییەوە جێبەجێ دەکرێت.

بڕگەکانی پرۆژەکە پێکھاتوە لە؛
١- لابردنی قیرە کۆنەکان : ١١٥٩ م٢
٢-پاککردنەوەی ساقیە کۆنەکان : ١٥ کم
٣- چاککرنەوەی شانی ڕێگاکە بە تێکەڵەی T.B:  ٤٣٠ م٢
٤-چاککردنەوەی ژێر قیرە کۆنەکە بە تێکەڵەی T.A:   ١٨٠٠م٢
٥- قیری چینی ستابلایزەر :  ١٢٣٠ م٢
٦- قیری چینی بایندەر :   ١٢٠٠ م٢