دوای سێ رۆژ له‌رفاندنی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای مێرسیدس له‌عێراق رزگاركرا
5/9/2020 - 10:07
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رزگاركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای مێرسیدس-ی له‌عێراق راگه‌یاند.
ده‌زگاكه له راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت:دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ئورده‌نی كه به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای مێرسیدس-ه له‌عێراق و بۆماوه‌ی سێ رۆژ بوو رفێندرابوو،توانرا ئه‌و كه‌سه رزگار بكرێت و ده‌ست به‌سه‌ر پارچە چه‌ند چه‌كێكدا بگیرێت كه له‌لایه‌ن رفێنهرهكانهوه به‌كار هێنرابوو.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار