كه‌سانێك له‌ عێراق دوای چاكبوونه‌وه‌یان له‌ كۆرۆنا دووباره‌ تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوونه‌ته‌وه‌

رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه‌ فه‌رمی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاشكرای كردووه‌  له‌حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا كه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ عێراق رووده‌دات، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون و چاكبوونه‌ته‌وه‌، جارێكی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوونه‌ته‌وه‌،كه‌ئه‌مه‌ش پێشتر ته‌نها له‌ هۆنگ كۆنگ تۆماركراوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: له‌عێراق چه‌ند كه‌سێك جارێكی تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ته‌وه‌،دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ په‌تاكه‌ چاك بوونه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ سەر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ی كه‌ كاری له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ كردووه‌، خۆی و دایكی و منداڵه‌كانی جارێكی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌ته‌وه‌، دوای ئەوەی له‌ماوه‌ی رابردوودا چاك بوونه‌ته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار