پرۆفیسۆرێكی رووسی نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی خوێن ئاشكرا ده‌كات

تێكچوونی ریتمی دڵ، ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی مۆر له‌سه‌ر جه‌سته‌، له‌ نیشانه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی خوێنن

پرۆفیسۆر دكتۆر رۆمان تێمنیكۆف، ئه‌ندامی یه‌كێتیی پزیشكانی شیرپه‌نجه‌ی رووسیا، نیشانه‌ پێشوه‌خته‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێنی راگه‌یاند.

 

ئه‌و پرۆفیسۆره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ پێویسته‌ هه‌ر ٦ مانگ جارێك كۆمه‌ڵێك پشكنینی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت و له‌گه‌ڵ پزیشكانی پسپۆر كاری له‌سه‌ر بكرێت.

 

هه‌روه‌ها رۆمان تێمنیكۆف ئاماژه‌ی به‌ نیشانه‌ پێشوه‌خته‌كان دا و به‌شێك له‌ نیشانه‌كانی به‌م شێوه‌یه‌ ژمارد: سه‌رهێشه‌، سه‌رسوڕان، له‌ده‌ست دانی ئاره‌زووی نانخوارد، تا به‌بێ هۆی دیار، ماندوو بوون، بێهێزی و دابه‌زینی كێش به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا.

 

له‌باره‌ی نیشانه‌ پێشكه‌وتوو و مه‌ترسیداره‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ دكتۆر رۆمان وتی، “تێكچوونی ریتمی دڵ، ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ مۆر له‌سه‌ر جه‌سته‌، دره‌نگ چاكبوونه‌وه‌ی برینه‌كان، ته‌شه‌نوجات، كێشه‌ی پێست، ئازاری جومگه‌كان و ئێسك به‌شێكن له‌ نیشانه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی خوێن".

ژێده‌ر: ته‌با