باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ ئه‌سعه‌د كرداری ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك ئه‌سعه‌د كرداری،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(كافیه‌ محه‌مه‌د ساڵح) هاوژینی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول(ئه‌حمه‌د كرداری) و دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ نیشتیمانپه‌روه‌ركه‌تان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌خودای مه‌زن داواكارین گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و خزم و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی