به‌ 440 دۆلار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ مریشكێك ده‌كرێت

له‌رووداوێكی ناوا‌زه‌دا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی به‌ په‌له‌ بو رزگاركردنی مریشكێك ده‌كرێت كه‌ له‌سه‌ربانی یه‌كێك له‌ماڵه‌كانی شاری مورسی عه‌لی میسری كه‌وتبووه‌ خواره‌وه‌و تێچووی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش 440 دۆلار بووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی میسر بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ مریشكه‌كه‌‌ ناوی ئه‌لێكسییه‌ و قاچه‌كانی به‌توندی شكاوه‌و ماوه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌شی نزیكه‌ی دوو كاتژمێری خایاندووه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نی وه‌ته‌ن-ی میسری ده‌ڵێت : ئه‌لێكسی دوای شكانه‌كه‌، تووشی دۆخێكی خراپ ببوه‌وه‌و نه‌یده‌توانی جووڵه‌ بكات.

هاوكات ئه‌و پزیشكه‌ی كه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ مریشكه‌كه‌ كردووه‌ ده‌ڵێت: نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ كاتژمێرێك و 45 خوله‌كی خایاندووه‌و دوو پزیشك و یاریده‌رێكی پزیشكی به‌شدارییان تێدا كردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ تێچووی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش، كه‌سێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسیویه‌تی: به‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌تواندرێت مرۆڤێكی نه‌خۆشی پێ چاره‌سه‌ر بكرێ و دوو مریشكی بۆ سوور بكرێته‌وه‌.

66

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / سكای نیوز

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
58,277
گیان له‌ده‌ستدان
2,060
چاکبوونەوە
35,899
تووشبووان
413,215
گیان له‌ده‌ستدان
10,021
چاکبوونەوە
347,396
تووشبوون
38,480,205
گیان له‌ده‌ستدان
1,092,586
چاکبوونەوە
28,923,379