له‌ چیای حسن به‌گ هاووڵاتیه‌ك له‌ ئه‌نجامی رووخانی بیریك گیانی له‌ ده‌ستدا

هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی سۆران، له‌ چیای حسن به‌گ له‌ ئه‌نجامی رووخانی بیرێك گیانی له‌ده‌ستدا.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: هاووڵاتیه‌كی  دانیشتووی گه‌ڕه‌كی برایه‌تی له‌ سۆران به‌ ناوی ( سه‌لیم بهاالدین شیڤی)  كه‌ خیزانداره‌و خاوه‌نی سێ منداڵه‌، ئەمڕۆ لە ئه‌نجامی رووخانی بیری ناو  له‌ چیای حه‌سه‌ن به‌گ له‌  ده‌ڤه‌ری سیده‌كان دەکەوێتە ناو بیرەکەو گیان لەدەست دەدات.

گوتیشی: ئه‌و هاووڵاتیه‌ كاتی خۆی بیری به‌ ئامێری حه‌فاره‌ لێداوه‌، ئه‌مرۆ كاتی سه‌ردانی بیركه‌ی كردووه‌ له‌ ئه‌نجامدا بیره‌كه‌ ڕووخاوه‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌ مه‌به‌ستی ڕزگارکردنیشی خزمێکی به‌ ناوی (ئومێد عومه‌ر)  كه‌ له‌گه‌ڵی بووه‌ خۆی دەخاتە بیرەوەكه‌وه‌، بەڵام  ناتوانێت ڕزگاری بکات و له‌ ئه‌نجامدا ئه‌ویش بریندار ده‌بێت.

د - لوقمان عبدالنبی جیگری به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی به‌ كوردستان تیفی راگه‌یاند ته‌رمی سلیم بهاالدین شیڤی گه‌یه‌ندرایه‌ پزیشكی دادی سۆران و برینداره‌كه‌ش له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دایه‌و باری ته‌ندروستی جێگیره‌.