وه‌زیری دارایی فه‌ره‌نسا تووشی كۆرۆنا بوو

به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كی لێ ده‌ربكه‌وێ، پشكنینه‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌ وه‌زیری دارایی فه‌ره‌نسا تووشی  ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌.

برۆنۆ لۆمێر، وه‌زیری دارایی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: پشكنینه‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوومه‌، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كم نییه‌و درێژه‌ به‌كاره‌كانم ده‌ده‌م.

وه‌زیری دارایی فه‌ره‌نسا له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: له‌ماڵه‌وه‌ ده‌مێنمه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ خۆم كه‌ره‌نتین ده‌كه‌م.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار