ملیاردێرێكی ئه‌مریكی واده‌ی به‌رده‌ستبوونی پێكوته‌ی دژه‌ كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات

سه‌رۆكی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و ملیاردێری ئه‌مریكی واده‌ی به‌رده‌ست بوونی پێكوته‌ی دژه‌ كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات.

بێل گێتس، سه‌رۆكی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و ملیاردێری ئه‌مریكی پێشبینی ده‌كات پیكۆته‌ی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ له‌لایه‌ن كارگێڕی خۆراك و چاره‌سه‌ری ئه‌مریكی په‌سند كراوه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2021 به‌رده‌ست بێت.

گێتس له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری فۆرچینی ئه‌مریكی ده‌ڵێت: ئاستێكی باش له‌ هاوكاری نێوان كۆمپانیا دروستكه‌ره‌كانی ده‌رمان هه‌یه‌و له‌وانه‌یه‌ پێكوته‌كانیان له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی په‌سند بكرێت و له‌چه‌ندی مانگی كه‌می داهاتوودا به‌رده‌ست بێت.

هه‌روه‌ها ئه‌و ملیاردێره‌ی ئه‌مریكا روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ سێ تا چوار پێكوته‌ سه‌لامه‌ت و پارێزاروبن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار