داهێنانێكی زانستی كه‌ جێگه‌ی ئومێده‌"ده‌كرێ چاره‌سه‌ری نابینایی بكرێ"

ئه‌م ئامێره‌ له‌سه‌ر مه‌ڕ سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هێناوه‌

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مێل"ی بریتانی، دوای زیاتر له‌ 10 ساڵ له‌ ئاماده‌كاری و تاقیكردنه‌وه‌، تیمێكی زانایانی زانكۆی "مۆناش"ی ئوسترالی ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ چاندنی "چاوێكی ئه‌لیكترۆنی" له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤدا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تۆژه‌ران سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ په‌ره‌پێدانی جۆره‌ توێژاڵێكی بێته‌ل كه‌ ده‌كرێ له‌سه‌ر رووی مێشك دابنرێ، كه‌ ده‌ڵێن ده‌توانێ بینایی بۆ نابینایان بگه‌ڕێنیته‌وه‌.

ئه‌م سیستمه‌ نوێیه‌ پێی ده‌وترێ "Gennaris bionic vision"، له‌ سه‌رپۆشێكی تایبه‌ت پێكدێ كه‌ كامێرایه‌ك و  ئامێرێكی نێره‌ری بێته‌ل و پرۆسێسه‌رێكی بینینی لێ به‌ستراوه‌ و ژماره‌یه‌ك  نه‌رمه‌واڵه‌ (سۆفتوێر) و  توێژاڵی x 9 9 ملم له‌خۆ ده‌گرێ و له‌ مێشكدا ده‌چێندرێ.

تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئامێره‌ له‌سه‌ر مه‌ڕ سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هێناوه‌ و له‌ ماوه‌ی 9 مانگ  هیچ كاریگه‌رییه‌كی ته‌ندروستی لاوه‌كی زیانبه‌خشی نه‌بووه‌‌.

تیمی تۆژه‌ران ده‌ڵێن: "ده‌كرێ ئه‌م سیسته‌مه‌ داهێنراوه‌ به‌م زووانه‌ په‌ره‌پێبدرێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێ نه‌خۆشیی دیكه‌ی وه‌ك ئیفلیجیش به‌كار بهێنرێ".

توێژه‌ران باسی چۆنیه‌تی كاركردنی ئه‌م سیسته‌مه‌ داهێنراوه‌ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "كامێرای ئامێره‌كه‌ ورده‌كاری دیمه‌نی ده‌وروبه‌ری به‌كارهێنه‌ر ده‌گرێ و بۆ پرۆسێسه‌ری بینینی ده‌نێرێ، ته‌كنۆلۆجیای ئامێره‌كه‌ش زانیارییه‌ نێردراوه‌كان شی ده‌كاته‌وه‌ تا كه‌سی نابینا توانی بینینی دیمه‌نه‌كانی هه‌بێ".

 ژێده‌ر:  Kurdistan CT  

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
58,277
گیان له‌ده‌ستدان
2,060
چاکبوونەوە
35,899
تووشبووان
413,215
گیان له‌ده‌ستدان
10,021
چاکبوونەوە
347,396
تووشبوون
38,480,205
گیان له‌ده‌ستدان
1,092,586
چاکبوونەوە
28,923,379