‌ ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانیتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی ‌ ده‌ستپێده‌كات


 سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانیتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ یاریگاكانی پاریسی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستپێده‌كات

 ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ له‌میانی پاڵه‌وانێتیه‌كانی گراندسلام دایه‌و ئه‌مساڵیش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆی دواخرا

 لیژنه‌ی ڕێكخه‌ری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو بڕیاریدابوو پێنج هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژ بن، به‌ڵام به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆناو به‌ پێی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا ته‌نها هه‌زار هانده‌ر له‌سه‌ر په‌یژه‌ی یاریگاكان ئاماده‌ی بینینی یاریه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی پاڵه‌وانێتی تێنسی ڕۆلان گارۆس بن