چەند ڕێنمایەكی گرنگ بۆ خۆ پاراستن لە تووش بوونی كۆڕۆنا

پزیشكێكی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕیەکانی خوێن، چه‌ند ئامۆژگاریه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ چۆن خۆمان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزین.  

د.ڕەوەند عبدالرحمن عیسی  دکتۆرا لە نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕیەکانی خوێن چه‌ند ئامۆژگاریه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، جەڵتەی سییەکان کە هۆکارگەلێکی زۆری وەکو (شێرپەنجە و قەڵەوی و نەخۆشی درێژخایەنی دڵ و سییەکان و هەندێک هۆکاری بۆماوەیی ، گیرانی خوێنهێنەرەکانی قاچ) دروستی دەکات، بەتایبەتی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ دەبن، بەتایبەتتر لەو نەخۆشانەی کە ناجوڵێن ؛ یەکێکە لە نەخۆشییە زۆر بکوژەکان و تەنها لەماوەی کەمتر لە دوو خولەک مرۆڤ دەکوژێت ئەگەر هەردووک خوێنبەری سییەکان لەیەک کاتدا بگیرێن .

وەک ئاشکرایە نەخۆشەکانمان کە تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبن تووشی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەبن هەروەها جوڵەیان زۆر کەمتر دەبێت ، بەتایبەتی ئەگەر لە نەخۆشخانەکان داخڵ بکرێن، یان لە ماڵەوە بەردەوام ڕادەکشێن لەسەر پشت،
یان کاتێک دەخەون زیاتڕ لە 6 کاتژمێر لە جێگادا دەمێننەوە ؛ چونکه دەرکەوتووە ئەوانەی تووشی جەڵتەی سییەکان دەبن لەسەدا (٪ 20) یان ئەوانەن بەهۆکاری جیاواز تووش بوون، بەڵام هەڵگری هیچ ڤایرۆسێک نین، بەبەراورد بەوانەی تووشی ڤایرۆس بوون لەسەدا  (٪ 60) یان تووشی جەڵتەی سییەکان بوون کە ئەمەش دەکاتە 3 هێندەی ئەوانەی ڤایرۆسیان نییە.

بۆیە لەم سەردەمی پەتای پاندێمیەدا بۆ کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتە ترسناکە پێویستە؛
1- دەروونمان ئارام بێت و هەرگیز نەهێڵین ترس و دڵەڕاوکێ باڵ بکێشێ بەسەرماندا .

2-  تا دەتوانین جوڵەی ڕۆژانەمان ڕێک بخەین ، یان هەر لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکانی کۆڕۆنا ڕۆژانە 30 خولەک بە هێواشی بەپێ بڕۆین لە سێ ڕۆژی سەرەتادا، یان هەموو کاتژمێرێک 2 بۆ 5 خولەک جوڵەیەک یان پیاسەیەک بکەین ئەگەر لەناو ژوورەکانیشدا بێت.

3- شێوازەکانی پاڵکەوتن بگۆڕین ؛ بەتایبەتی ڕۆژانە 2 کاتژمێر لەسەر سنگ بمێنینەوە یان سوجدەکانمان درێژ بکەینەوە کە کەمتر نەبێت لە خولەکێک.

4. ئەگەر ئێواران زوو خەوتین شەوانە هەڵبستینەوە بۆ خولەکێکیش بێت؛ سەر جێگا جێبهێڵین و بجوڵێین، ئەگەر بۆ شەونوێژ بێت بە دڵنیاییەوە بەڕێژەی لەسەدا 80 خوێن  مەیینەکە کەم دەکاتەوە چونکە کاریگەرترین شێوازی جوڵەی تێدایە.

5.  ئەگەر شەوانە درەنگتر خەوتین و کات گەیشته (6 کاتژمێر) مانەوە لەژێر جێگا ئەوە خوێن مەیین زیاتر دەکات ، لەبەرئەوەشە مردن لە بەرەبەیاندا زیاترە ، بۆیە پێویستە لە ژێر جێگادا هەڵبستین و جوڵەیەک بکەین ؛  ئەگەر جوڵەکان لە شێوەی نوێژ بێت ئەوە ڕێژەی مردن چەندین بەرامبەر کەمتر دەکاتەوە .