تەندروستی عێراق: 3691 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: له‌ دوێنێه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ 48 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2020/10/26 وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگەیاند: 3691 كه‌سی دیكه‌ تووشی کۆرۆنا بوون، 3244 تووشبوو بە تەواوەتی چاكبوونەتەوە و 48 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، تێکڕاى تووشبووان بە کۆرۆنا لە سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشته‌ ‌‌449153 تووشبوو.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت: 384593 تووشبووش چاکبوونەته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌، رێژه‌ی چاکبوونەوە واتا (%84.5)ى کۆى تووشبووان.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت: له‌ ئێستادا 60134 تووشبوو له‌ ژێر چاودێریدان و 400 تووشبووش له‌ ژێرچاودێری چڕ چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له ‌سه‌رتاسه‌ری وڵات تا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ گه‌یشته‌ 10671 كه‌س.