سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى میرزا ڕه‌فیق ده‌كات

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆچی دوایی میرزا ڕه‌فیق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: خوالێخۆشبوو نیشتمانپه‌روه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردوو شۆڕشى ئه‌یلوول و گوڵان و كه‌سایه‌تیى دیارى سلێمانى بوو.

به‌ داخه‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو میرزا ڕه‌فیق، نیشتمانپه‌روه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردوو شۆڕشى ئه‌یلوول و گوڵان و كه‌سایه‌تیى دیارى سلێمانى و ناوچه‌كه‌م پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆستانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌میانم، خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌مووان بداته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
23/11/2020