سه‌رۆكایه‌تى سوریا: فەیسەڵ میقداد به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ستنیشانكرا

 

دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی پێشوو وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا   له‌ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا به‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا دوایی كرد ، وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ ده‌ستنیشانكرا 


نوسینگەى سەرۆکایەتى سوریا لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بەشار ئەسەد سەرۆکى سوریا  له‌بڕیارێكیدا  فەیسەڵ میقداد راسپارد  بۆ وەزیرى نوێى دەرەوەى سوریا و جێگرتنەوەى وەلید موعەلیم.

هه‌روه‌ها نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تى سوریا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ بەشار جەعفەرىش وه‌ نوێنەرى پێشوى سوریا لە نەتەوە یەکگرتوەکان وەک جێگرى وەزیرى دەرەوەدەستنیشانکراوە.

هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه‌ كه‌سه‌رۆكی  بەشار ئەسەد بەسەم سەباحیشی وەک نوێنەرى سوریا لە نەتەوە یەکگرتوە دیاریکرد


وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز