ئیمارات پێدانی ڤیزای بە هاووڵاتیانی 13 وڵات راگرت

ئیمارات بڕیاریدا پێدانی ڤیزا بەهاووڵاتیانی 13 وڵات رابگرێت بەئامانجی رێگریكردن لە دروستبوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی ئەو وڵاتە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە: حکومەتی ئیمارات، پێدانی ڤیزایان بە هاوڵاتیانی (13) وڵات راگرتووە کە زۆرینەیان موسڵمانن و تائێستاش هۆکارەکەی روون نەکردوەتەوە.

ئەو وڵاتانەی بڕیارەكە دەیانگرێتەوە سوریا، ئێران، عێراق، سوماڵ، لوبنان، لیبیا، یەمەن، لوبنان، ئەفغانستان، پاكستان، تونس و توركیان.

سەرچاوەیەك بۆ رۆیتەرز وتی: بڕیارەكە لە 18ی ئەم مانگەوە جێبەجێدەكرێت بۆ كاتێكی نادیار بەهۆی هەندێك مەترسیی ئەمنییەوە.