ئیسرائیل بنكه‌یه‌كی مه‌شقی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ سووریا بۆردومانكرد

سوپای سوریا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئیسڕائیل ناوچه‌كانی باشووری دیمه‌شقیان كردۆته‌ ئامانج و ئه‌وانه‌شی له‌ سوپای سوریا جیابوونه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێن: هێزی سه‌ربازی ئێرانی له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه‌.

سوپای سوریا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی: ئیسڕائیل له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه‌ بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ و زیانه‌كانیش ته‌نها ماددیین.

ئه‌وانه‌شی له‌ سوپا جیابوونه‌ته‌وه‌ و بوونه‌تة ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڵێن: هێرشه‌كه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ جه‌به‌ل مانع له‌نزیك شارۆچكه‌ی كه‌سوه‌وه‌ كردۆته‌ ئامانج، كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا سوپای پاسدارانی ئێران ماوه‌یه‌كی زۆره‌ مه‌شق ده‌كه‌ن.

ژێده‌ر/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا