تەندروستی جیهانی: ساڵی داهاتوو ژیان ئاسایی دەبێتەوە

رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌، به‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی پێكوته‌ی كۆرۆنا، ساڵی داهاتوو ژیان ئاسایی ببێته‌وه‌.

مایك رایان به‌ڕێوبه‌ری پرۆگرامی فریاكه‌وتن له‌ رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایدەگەیەنێت بەهۆی دۆزینەوەی ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاوەڕواندەكرێت ساڵی داهاتوو  بارودۆخی ژیان بە گشتی ئاسایی بێتەوە، بەڵام دەبێت بەردەوام بین لەخۆپارێزی.

ڕاشیگەیاندووە دۆزینەوەی ڤاكسینەكە مانای ئه‌وه‌ نییه‌، په‌تاكه‌ له‌ناو ده‌چێت، به‌ڵام ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان پێده‌دات زاڵبین به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌.