سبه‌ی له سلێمانی.. شانۆگه‌ری "کورسیەکان" نمایش ده‌كرێت
28/11/2020 - 13:30
سبه‌ی یه‌ك شه‌مه 29-11-2020له شاری سلێمانی،شانۆگه‌ری "کورسیەکان" نمایش ده‌كرێت.
شانۆگه‌ری"کورسیەکان" به‌رهه‌می تیپی شانۆی هەواری شاری كه‌ركوكه ، له‌کاتژمێر 4 ئێواره لە هۆڵی کومەڵەی هونەرە جوانەکان نمایش ده‌كرێت .
شانۆگه‌ری "کورسیەکان" له نووسینی یۆژین یۆنسكۆ سینۆگرافیا و ده‌رهێنانی نه‌ژاد نه‌جم و نواندنی هه‌ریه‌ك لهههوار فارس ،هونه‌ر شه‌وقی ،سه‌لام زنگه‌نه ،هادی جوانڕۆ ، مسته‌فا زه‌نگه‌نه.