سوپای ئیسرائیل: پەيامەكەمان روونە بەردەوام دەبين لەسەر دژايەتییكردنی ئێران لە سووريا

سەرۆكی ئەركانى سوپاى ئيسرائيل، ئەفيف كۆخافى ئاشكرایكرد بەردەوام دەبن لەسەر هاویشتنی هه‌نگاوی پێويست لە دژى نيشتەجێبوونی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران لە سووريا.

لە كاتكێدا ناوچەكە لە دواى تيرۆركردنى زاناى ئەتۆمى ئێرانى، موحسين فەخريزادە تووشى شڵەژان بووە، سەرۆكی ئەركانى سوپاى ئيسرائيل، سەردانى سنوورى سوورياى كرد و لەگەڵ بەرپرسە سەربازييەكان تاوتوێى دۆخەكەيان كرد.

ئەفيف كۆخافى رایگه‌یاند: "پەيامەكەمان روونە، بەردەوام دەبين لەسەر هاویشتنی هه‌نگاوی پێويست لە دژى نيشتەجێبوونی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران لە سووريا و ئامادەى بەرپەرچدانەوەى هەر جۆرە هێرشێكين كه‌ بكرێته‌ سەرمان".