ئه‌كته‌ری ناوداری روسی ڤالنتین گافت كۆچی دوایی كرد

سه‌رۆكی روسیا فلادیمیر بوتین هاو خه‌می خۆی ‌راگه‌یاند

دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ 13-12-2020 ئه‌كته‌ری ناوداری روسی ڤالنتین گافت ، له‌ ته‌مه‌نی 86 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

ئه‌كته‌ری ناودار ڤالنتین گافت توانییویه‌تی، جێپه‌نجه‌ی له‌ میانی كاره‌ هونه‌رییه‌كانی له‌ سینه‌ماو شانۆدا له‌ روسیاو ده‌ره‌وه‌ی روسیا جێبهێڵت و له‌ یادو یاده‌وه‌ره‌كانی نه‌وه‌كانی روسیا بمێته‌وه‌.

هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی روسیا فلادیمیر بوتین هاو خه‌می خۆی ‌راگه‌یاند گوتی" كۆچی دوایی،  ڤالنتین گافت زیانێكی گه‌وره‌یه‌ به‌ رۆشنبیری روسیا به‌گشتی كه‌وت".

ktv

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی - كامران