دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی سه‌ره‌خۆشی له میدیاکار خەلیل سەلیم ده‌كات
4/1/2021 - 17:56
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ كۆچی دوایی (سەلیم محەمەد عومەر) پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی میدیاکار خەلیل سەلیم ده‌كات.
ھەڤاڵ و میدیاکاری به‌ڕێز خەلیل سەلیم
خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (سەلیم محەمەد عومەر).
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانەوادە و تەواوی کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گەورە داواكارین سەبوری بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردویشتان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انا للە وانا الیە را‌جعون.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان