باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی شوكری حه‌مه‌ی هه‌یه‌ر ده‌كات
7/1/2021 - 10:44
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی شوكری حه‌مه‌ی هه‌یه‌ر
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی شوكری حه‌مه‌ی هه‌یه‌ر
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌وڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و كوردپه‌روه‌ری شاری كفری(شوكری حه‌مه‌ی هه‌یه‌ر)مان بیست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و ئاشنا و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه شوكری حه‌مه‌ی هه‌یه‌ر به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
7ـی1ـی2021