تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر تویتێکى عەلى خامنەئى دەسڕێتەوە

تویتەر تویتێکی عەلى خامنەئى رابەرى شۆرشى ئیسلامى ئێرانی سڕییەوە.

ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر، گرتەى ڤیدیۆیى وتارێکى عەلى خامنەئى سڕیوەتەوە کەباس لەرێگەنەدان بە هاوردەکردنى ڤاکسینى ئەمەریکى و بەریتانى بۆ ئێران دەکات.

دوای وتارەکەی خامنەئی کە باس لە رێگەنەدان بە هاوردەکردنى ڤاکسینى ئەمەریکى و بەریتانى بۆ ئێران دەکات، تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر، گرتەى ڤیدیۆیى وتارێکى عەلى خامنەئى سڕیوەتەوە.

پێشتر ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاندبوو، ڕێگه‌ به‌ ڤاكسینی ئه‌مریكا و بریتانیا ناده‌ن بهێندرێته‌ ئێرانه‌وه‌، چونكه‌ متمانه‌ به‌ ڤاكسینی ئه‌وان ناكرێت.