كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری فه‌ره‌نسی شارل دیگۆڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

به‌منزیكانه‌ كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری فه‌ره‌نسی (شارل دیگۆڵ ) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .

پاریس رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری فه‌ره‌نسی( شارل دیگۆڵ) له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئه‌ركێك له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و زه‌ریای هیندی ئه‌نجامده‌دات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ فلۆرانس بارلی، وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا له‌به‌رامبه‌ر لیژنه‌ی به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه‌: ئه‌ركی دووه‌می كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری شارل دیگۆڵ،به‌هێزكردنی توانای هێزه‌ به‌شداربووه‌كانمانه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی (شاماڵ )كه‌ به‌شێكه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سه‌ربازی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ ئه‌مریكا له‌دژی داعش له‌ سووریاو عێراق سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار