پزیشكێكی وه‌رزشی به‌ چوار ساڵ و 10‌ مانگ سزای به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا


دادگای شاری میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا بڕیاری چوار ساڵ و ده‌ مانگ به‌ندكردنی به‌سه‌ر پزیشكی ئه‌ڵمانی مارك شمیت سه‌پاند، ئه‌ویش به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له‌گه‌ڵ تاقمێكی جیهانی كه‌ له‌ ڕێگای گواستنه‌وه‌ی خوێنه‌وه‌ ده‌رمانی وزه‌به‌خشی قه‌ده‌غه‌كراویان به‌ وه‌رزشوانان ده‌به‌خشی.
 پێشتریش پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا له‌ شوباتی ساڵی دووهه‌زارونۆزده‌ مارك شمیتی ده‌ستگیركردو چه‌ند بوتڵی خوێنیش له‌ شوێنی كاركردنی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا،.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دادگای میونشن ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ مارك شمیت پلان داڕێژه‌ری سه‌ره‌كی بووه‌ له‌ دابینكردن و پێدانی ده‌رمانی وزه‌به‌خشی قه‌ده‌غه‌كراو به‌ وه‌رزشوانان له‌ ساڵانی دووهه‌زارویازده‌ تا دووهه‌زارونۆزده، بیست وسێ وه‌رزشوانیش به‌م كاره‌ نایاساییانه‌ تێوه‌گلاون كه‌ به‌شێكیان به‌شداریان له‌ ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی سووچی كردووه، ئێستاش دادگاكانی ئه‌ڵمانیاو نه‌مسا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ په‌نجا كه‌سی دیكه‌ن كه‌ گومان ده‌كرێت په‌یوه‌ندیان به‌ هه‌مان دۆسیه‌وه‌ هه‌بێت .