له‌ به‌غدا باندێك بڕی یه‌ك ملیار و 350 ملیۆن دیناری له‌ بانكێك دزی

باندێكی دزیكردن بری یه‌ك ملیار و 350 ملیۆن دیناریان له‌ بانكێكی وه‌به‌رهێنان له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق دزی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش ئه‌ندامانی بانده‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد دەستیش بەسەر پارەكەدا گیراوە كه‌ له‌ ژن و پیاو پێكهاتوون.

دەزگای بنبڕكردنی تاوان لە ئاژانسی كاروباری پۆلیس لە بەغدا بڵاوكرایەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ و بە سەرپەرشتی دەزگای بنبڕكردنی تاوان لە بەغدا توانی باندێك دەستگیربكات كە لە ژمارەك پیاو و ژن پێكهاتبوون و بڕی ملیارێك و سێ‌ سەد و پەنجا ملیۆن دیناریان له‌ بانكێكی وه‌ربه‌هێنان دزیبوو.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: لەشوێنی رووداوەكە تیمەكانیان توانیویانە زانیارییان لەسەر تۆمەتبار (م. ز. ا) دەستبكەوێت و لەڕێگەیەوە توانیویانە دەستیان بگات بە سەرجەم تۆمەتباران و دەستگیرییان بكەن و دەستیشیان گرتووە بەسەر تەواوی پارە دزراوەكەداو پەڕەی لێكۆڵینەوەش بۆ تۆمەتباران كراوەتەوەو رەوانەی دادگا كراون .