بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ده‌ریای ئیجه‌‌ی هه‌ژاند

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4،5 پله‌ ناوچه‌ ئاویییه‌كانی ده‌ریای ئیجه‌'ی له‌ سنووری قه‌زای سه‌فه‌ریحیسار ھه‌ژاند.

فه‌رمانگه‌ی كاروباری له‌ناكاو و كاره‌ساته‌كان له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی رایگه‌یاند كه‌ كاتژمێر37 :02 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی  4،5 پله‌ ناوچه‌ ئاویییه‌كانی ده‌ریای ئیجه‌'‌ی له‌ سنووری قه‌زای سه‌فه‌ریحیسار ھه‌ژاندووه‌.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 6،91 كیلۆمه‌تر له‌ توێكڵی زه‌ویدا روویداوه‌ و ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش 21،44 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌فه‌ریحیسار'ه‌وه‌ دوور بووه‌.