په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی عه‌لی ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئاغا مه‌نتك

له‌ په‌یامێكدا باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی عه‌لی ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئاغا مه‌نتك ده‌كات

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، عه‌لی ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئاغا مه‌نتك

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فای شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تی دیاری عه‌شیره‌تی مه‌نتك(عه‌لی ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئاغا مه‌نتك)ناسراو به‌(عه‌لی ئاغای مه‌نتك)مان پێگه‌یشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو عه‌لی ئاغای مه‌نتك به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

٢٤ـی ١ـی ٢٠٢١