بۆ جارێكی دیكه‌ فڕۆكە مووشەكھاوێژەكانی B-52 بەسەر ئاسمانی كەنداو ده‌سووڕێنه‌وه‌

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ فڕۆكە مووشەكھاوێژەكانی ئەمەریكا لە جۆری B-52 جارێكی دیكە بەسەر كەنداو دا ده‌سورێنه‌وه‌.

له‌ راگەیاندراوێكی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکادا هاتووه‌، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ شەشەمین فڕۆکەی B-52 بە یاوەریی فڕۆکەی جەنگیی هاوپەیمانان به‌سه‌ر ئاسمانی ئوردن و سعودیه‌ و كه‌ناره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی نزیك له‌ ئیمارات و قه‌ته‌ر سوڕاونه‌ته‌وه‌.

له‌ مانگی ئه‌یلوولی پاره‌وه‌، ئه‌مه‌ شه‌شه‌م جاره‌ فڕۆكه‌ بۆمبهاوێژه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ جۆری B-52  دینه‌ ئاسمانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.