له‌ عێراق و ئێران زۆرترین گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارده‌كرێت

عێراق و ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆرترین زیانی گیانیان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ به‌ركه‌وتوه‌، به‌جۆرێك له‌ ئێران زیاتر له‌ په‌نجاو حه‌وت هه‌زار كه‌س و له‌ عێراقیش زیاتر له‌ سێزده‌ هه‌زار كه‌س به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی رووسیا ئه‌لیه‌وم رایگه‌یاند: له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران به‌ تۆماركردنی په‌نجاو حه‌وت هه‌زار و پێنجسه‌د و شه‌ست گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت.

هه‌روه‌ها نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و سێسه‌دو نه‌ود هه‌‌زار كه‌سیش له‌ وڵاته‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.

هاوكات عێراقیش به‌ پله‌ی دووه‌م دێت كه‌ سێزده‌ هه‌زار كه‌س به‌ په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌دستداوه‌.

هه‌روه‌ها پێنجسه‌د و پازده‌ هه‌زار و سێسه‌د و هه‌شتا كه‌سیش توشی په‌تای كۆرۆنا بوونه‌.

به‌پێی داتاكانی وورلد میته‌ر بۆ چاودێریكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ سه‌تاسه‌ری جیهان سه‌د ملیۆن و نۆسه‌دو سێزده‌ هه‌زارو حه‌فتاو سێ كه‌س تووشبوی كۆرۆنا تۆماركراوه‌.

هاوكات دوو ملیۆن و سه‌د و شه‌ست و نۆ هه‌زارو سێسه‌دو چل و چواركه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و حه‌فتاو دوو ملیۆن و نۆسه‌دو په‌نجاو یه‌ك هه‌زارو هه‌شتسه‌دو په‌نجاو حه‌وت‌ تووشبوو په‌تاكه‌یان په‌راندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌.