چوونە ناو شاری سلێمانی بۆ ئەم ئۆتۆمبێلانە قەدەغە دەكرێت


هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەكاتەوە كە لە كاتژمێر 7 بۆ 9ــی بەیانی رێگە پێدراو نییە بچنە ناو سەنتەری شاری سلێمانییەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 28-2-2021 لە راگەیەندراوێكدا  بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی سوارڕەوی بارهەڵگر دەکات کە لە سبەینێ دووشەممەوە بەرواری1-3-2021  لەکاتژمێر 7 بۆ 9ــی بەیانی ڕێگەپێدراو نییە بێنە ناو سەنتەری شاری سلێمانی.

 راشیده‌گه‌یه‌نن،جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بۆ چاودێریکردنی شەقامەکان لەو دوو کاتژمێرەدا لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆی سلێمانی و بازگەکانی دەرەوەی شارەوە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت: لەپێناوی کەمکردنەوەی لۆدو قەرەباڵغی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکات بەهیوای ئەوەی هەموو لایەک پابەند بن بۆئەوەی دووچاری سزای یاسایی نەبنەوە.

هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:ئەم بڕیارە سەرجەم سوارڕەوە بارهەڵگرەکان بە سوارڕەوی بیناسازی و گواستنەوەی کۆنکرێتی ئامادەکراویش دەگرێتەوە.