ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان


کەشناسی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌، ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانیش ساماڵ ده‌بێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: هه‌ر ئه‌مڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 20 پلە دەبێت، لە سلێمانی 19 پله ، دهۆک 18 پله ، کەرکوک 21 پلەی سیلیزی دەبێت.

 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌سبه‌ی دووشه‌ممه‌، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 21 پلە دەبێت، لە سلێمانی 20 پلە، دهۆک 19 پله‌ ، کەرکوک 22 پله‌ی سیلیزی دەبێت.