كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان: به‌فر و باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 2 ى 3 ى 2021 ،  لە زۆربەی ناوچەکان ئاسمان نیمچە لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران، هاوکات سبەی چوارشه‌ممه‌ش بارانبارین دەستپێدەکات و لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مرۆ له‌پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه‌:
هه‌ولێر: 17 پله‌ ، دهۆك 15 پله‌ ، سلێمانی 18 پله‌ ، كه‌ركوك 20 پله‌ .
سبه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هه‌ولێر 16 پله‌ ، دهۆك 16 پله‌ ، سلێمانی 17 پله‌ ، كه‌ركوك 19 پله‌ .

شوان عه‌زیز