شه‌ڕێكی قورس له عه‌ین عیسا ده‌ستی پێكرد
2/3/2021 - 12:09
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا ده‌ست كه‌وتوونه، چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌و به‌ر له ناوچه‌ی عه‌ین عیسا سه‌ربه پارێزگای حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان، شه‌ڕێكی زۆر قورس له نێوان سوپای توركیا و سوپای سووریادا ده‌ستی پێكردووه.
شه‌ڕه‌كه له نزیك گوندی شهرگێراك له رۆژهه‌ڵاتی عه‌ین عیسا ده‌ستی پێكردووه و به‌رده‌وامه.
له لایه‌كی دیكه‌وه زانراوه كه توركیایش ده‌ستی كردووه به ناردنی چه‌كی قورس و هێزی زیاتر بۆ ناوچه‌كه.
ئه‌رده‌لان گۆران