له‌ یادی راپه‌ڕین دا كتێبی (رانیه‌ و راپه‌رین.. گوڵچینێك له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانم) بڵاوكرایه‌وه‌ 

له‌ نووسینی نووسه‌ر (عوسمان رانیه‌یی)

له‌ نووسینی نووسه‌ر (عوسمان رانیه‌یی) ، به‌بۆنه‌ی 30یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی راپه‌ڕینی  ساڵی 1991 ی گه‌لی كوردستان  كتێبێكی قه‌باره‌ گه‌وره‌ی 500 لاپه‌ڕه‌یی، به‌ ناونیشانی (رانیه‌ و راپه‌رین.. گوڵچینێك له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانم) بڵاوكرده‌وه‌.


 له‌كتێبه‌كه‌دا ، كۆمه‌ڵی به‌ڵگانه‌مه‌ و  وێنه‌ی راپه‌راینی گه‌لی كوردستان به‌ تایبه‌تی  شاری راپه‌رین ده‌روازه‌ی راپه‌رین بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .


نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ (عوسمان رانیه‌یی) له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: " ئه‌م كتێبه‌م ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران، من وه‌ك كه‌سێكی به‌شدار له‌ راپه‌رینه‌ شكۆداره‌كه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌رینی گه‌لی كوردستان و شاره‌ شیرینه‌كه‌م رانیه‌ی پایته‌ختی سه‌رهه‌ڵدان و ئازادی هاتووم گێڕانه‌وه‌م بۆ ئه‌و رۆژه‌ مه‌زنانه‌ كردووه‌ و به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ی بینیومه‌ و جاران لای خۆم یاداشتم كردبوون، له‌ دوو توێی ئه‌م كتێبه‌دا جێمكردوونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پاشكۆیه‌كی وێنه‌یی و به‌ڵگه‌نامه‌یی".