قائیمقامی چه‌لێ به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ پێشوازی له‌ شاندی قه‌زای ئامێدی و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی سه‌رزێڕێ ده‌كات

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 4ی 3ی 2021، شاندێكی قه‌زای ئامێدی و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی سه‌رزێڕێ سه‌ردانی قه‌زاى چه‌لێ-یان له‌ باكووری كوردستان كرد.

شایه‌نی باسه‌ قائیمقامه‌تی چه‌لێ به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ پێشوازی له‌ شاندی قه‌زای ئامێدی و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی سه‌رزێڕێ كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی مه‌به‌ستی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی قه‌زای ئامێدی و به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی سه‌رزێڕێ بۆ قه‌زای چه‌لێ بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو قه‌زاكه‌ بووه‌..

8