له‌ خورماتوو.. ڕێوڕه‌سمێك بۆناساندنی كتێبی(به‌یانییه‌كی خورماتوو) به‌ڕێوه‌ چوو


دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 11/4/2021 كاتژمێر 4ی ئێواره‌،له‌ قاوه‌خانه‌ی ماڵی كولتوری خورماتوو، كۆڕێك بۆ ناساندن و واژۆكردنی كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی (به‌یانییه‌كی خورماتوو) له‌ نووسینی  چیرۆك نووس ،به‌كر ده‌روێش به‌ڕێوه‌ چوو.
له‌ سه‌ره‌تادا شامیل كامیل ناساندنی بۆ كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكه‌كه‌ی نووسه‌ر كردو دوای ئه‌وه‌ نوسه‌ر به‌كر دروێش باسی ژیان و ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی خۆی كرد، ئینجا سه‌رنجی له‌ سه‌ر سه‌رجه‌م بڵاوكراوه‌كانی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ روو. 
شایانی باسه‌ به‌كر ده‌روێش، خه‌ڵكی شاری خورماتووه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ نووسه‌ره‌ دیاره‌كانی بواری چیرۆك و خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی چیرۆكه‌ و چه‌ند كتێبێكیشی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی.

11

كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس