كتێبی "گه‌شتێك له‌ كوردستان" بڵاوكرایه‌وه‌

كتێبی "گه‌شتێك له‌ كوردستان" ، له‌ نووسینی فرێدریك مێلینگن ، وه‌رگێڕانی هه‌ر یه‌ك له‌  د.سامان حوسێن و م.توانا ڕه‌شید كه‌ریم بڵاوكرایه‌وه‌.

ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی كایه‌ی مه‌عریفیی ڕۆژهه‌ڵاتناسیدا، پێگه‌یه‌كی گرنگیان هه‌یه‌ له‌ تۆماركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌گشتی و مێژووی كورد به‌تایبه‌تی، ئه‌وان له‌ ڕێگه‌ی نووسین و تۆماره‌كانیانه‌وه‌ زۆرێك له‌ سووچ و قوژبنی ژیانی ڕۆژانه‌ و دابونه‌ریت و دیزاینی شاره‌كان و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و توانسته‌ ئابوورییه‌كانی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستانیان بۆ وێنا كردووین. یه‌كێك له‌وانه‌: (فرێدریك مێلینگن)ه‌، كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ساڵی 1869دا گه‌شتێكی به‌ كوردستاندا كردووه‌، هاتۆته‌ ئیستانبوڵ و له‌وێوه‌ چۆته‌ ئه‌رزڕۆم و وان و ئه‌رجیش، هه‌تا گه‌یشتۆته‌ كورتور، له‌و ناوه‌ گه‌ڕاوه‌ و گه‌شتنامه‌یه‌كی نووسیوه‌، كه‌ دواتر به‌ ناوی (ژیانی كێوییانه‌ له‌ناو كورده‌كاندا) له‌ ساڵی 1870دا چاپی كردووه‌ .

ژێده‌ر - كتێبخانه‌ی ڕۆمان  

ئا- كامران